ئەمڕۆ دوو وتەبێژ دەستیان لەکارکێشەیەوە

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی عیماد ئەحمەد کە ماوەی چەند مانگێکە وتەبێژە داوای دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەو پۆستە لە حیزبەکەی دەکات، بەمەش ئەمڕۆ دووەم وتەبێژی دوو حیزبی  سەرەکەیی کوردستانە کەدەست لەو کارە دەکێشنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند عیماد ئەحمەد نامەیەکی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووەو داوا دەکات پۆستی وتەبێژی لێ بسەننەوە.
 پۆستی وتەبێژی لەناو مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا چەندانجار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە ماوەیەک مەلا بەختیار و ماوەیەکیش ئازاد جوندیانی و دوو مانگیشە عیماد ئەحمەدە، بەپێی زانیارییەکانی سپی لەبەر ئەوەی لێدوانی جیاواز جیاواز لەیەکێتیەوە دەرێت بەدوور لە وتەبێژی فەرمی، هەربۆیە ئەمیش دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی کردووە.

هەر ئەمرۆ وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هیوا میرزا سابیر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەپۆستی وتەبێژی راگەیاند و هۆکەی گەڕاندەوە بۆ سەرقاڵی. 




PM:09:54:02/09/2015