كۆسرەت رەسوڵ لەنامەیەكدا بۆ بارزانی: ئەو بڕیارە رابگرن
كۆسره‌ت ره‌سوڵ
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ناكرێت مووچه‌ی ئه‌و كادیرانه‌ی رێكخراوه‌كان ببڕدرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه دوێنێ 2/9/2015 ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كراوه‌و ئیمزای كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه "ئه‌م بڕیاره رابگرن و پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكه‌ن، چونكه ناكرێ مووچه‌ی ئه‌و كادیرانه ببڕدرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان فه‌رمانبه‌ر (كادیر)ی چالاك و دڵسۆزی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانن و له‌ئێستادا له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كارده‌كه‌ن، پێشتریش ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌لایه‌نه‌كانی تر به‌مشێوه‌یه دامه‌زرێنراون و ئێستا به‌رده‌وامن له‌كاركردنیان".
ده‌قی نامه‌كه
به‌ڕێز: كاك نێچیرڤان بارزانی - سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سڵاو و رێز...
دوابه‌دوای نووسراوتان ژماره 916 له 1/9/2015 كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریتان كردووه له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێشووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری رێكخراوه‌كانی سلێمانی، داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌م ئه‌م بڕیاره رابگرن و پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكه‌ن، چونكه ناكرێ مووچه‌ی ئه‌و كادیرانه ببڕدرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان فه‌رمانبه‌ر (كادیر)ی چالاك و دڵسۆزی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانن و له‌ئێستادا له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كارده‌كه‌ن، پێشتریش ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌لایه‌نه‌كانی تر به‌مشێوه‌یه دامه‌زرێنراون و ئێستا به‌رده‌وامن له‌كاركردنیان.
بۆیه داوا ده‌كه‌ین به‌هه‌مانشێوه كاره‌كانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش رایی بكرێ و به‌رده‌وامبن له‌كاره‌كانی خۆیان له‌داموده‌زگاكانی خۆیان.
له‌گه‌ڵ رێزمدا
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2/9/2015
PM:02:23:03/09/2015