"هیچ عەیبنیە گۆڕان دەتوانێت ئێستاش داوای لێبوردن لەخەڵك بكات"

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی زەرد دەڵێت: "ئێستایش عەیب نییە گۆڕان داوای لێبووردن لە خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات كە هیچیان پێ ناكرێت و پیاوی دەوڵەت نین.

دڵشاد شەعبان ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی حیزبەكەی راگەیاند: "پەرلەمانتاری گۆڕان (عەلی حەمە ساڵح) رەخنەی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرتووە بەوەی چاكسازی دەكات، بۆیە وەك وەڵامێك بۆ قسەكانی (عەلی حەمەساڵح) دەمەوێت سەرەتا بە ئایەتێك دەست پێ بكەم، بسم الله الرحمن الرحیم ﴿یا أَیُّهَا اڵّژِینَ ێ‌‌َمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا ڵا تَفْعَلُونَ * كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ الڵّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا ڵا تَفْعَلُونَ﴾ صدق الله العڤیم. بە حوكمی ئەوەی كە خواناس و موسڵمانی، بۆیە هیوادارم ‌قسە و كردارەكانت لە چوارچێوەی ئەم ئایەتەدا بێت و بەو جۆرەیش مامەڵە بكەیت، ئێوە باستان لەوە دەكرد كە دەیگۆڕن، كەچی ئێستا باس لەوە دەكەن بە مەرج دەیگۆڕن و فەلسەفەی گۆڕینی ئێوە بەپێی قسەی تۆ بێت، پێویستە لە چوارچێوەی دەستكەوتی حیزبەكەی خۆت و هاوپەیمانەكانت بێت و گۆڕانكاری و چاكسازی بە مەرج بێت".

(دڵشاد) هەروەها دەڵێت: "هیوادرم پێش ئەوەی داوای مەرج لە كەسێك بكەی، داوا لە وەزیرە بەڕێزەكەت بكەی كە لەگەڵ چاكسازیی ئابووری و گۆڕانكاری و كەمكردنەوەی تێچووی حكوومەت و لابردنی بندیواری حیزبی بە بێ فەرمانی دامەزراندن و بڕوانامەدا بێت، كە ئەمە نەك هەر هەڵەیەكی نایاساییە، بگرە دووبارەكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە حیزبەكەی منیش بەشێك بووە لێی و لە هەڵبژاردنەكاندا ئێوە دەنگتان پێ كۆ دەكردەوە، دەزانم كە ئاگاداری، بەڵام دەمەوێت خەڵكیش ئاگادار بێت كە ئەو بڕیارەی سەرۆكوەزیران كە بۆ مووچەی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری رێكخراوەكانی سلێمانی كە ژمارەیەكی بەرچاوی بندیواری حیزبەكەی ئێوەی تێدایە، رێگرییە لە فەرمانە وەزارەییە نایاساییەكەی ژمارە٢٨١٠وەزیرە بەڕێزەكەت كە لە ئەنجامدا تێچوویەكی زیاتر لەسەر حكوومەت دروست دەكات و ئەمە لە كاتێكدایە پێویستە كەم بكرێتەوە، بەڵام دەركەوت كە هەموو ئەو دروشمانەی لە هەڵبژاردنەكاندا بەرزتان كردبووەوە كە گوایە بە تانكەری ئاو نەك نەوت و بە داهاتی ناوخۆ دەتوانن وڵات بەڕێوە بەرن، كەچی ئێستا هەموو شتێكتان لە بەردەستدایە و وەزیری دارایی هەموو دەستەڵاتی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەیە، كەچی نەك هەر توانای دانانی ستراتیژییەتێكی ئابووریی پتەوتان بۆ وڵات نەبوو، بەڵكە ئەو داهاتە ناوخۆییەی كە ئێوە باستان دەكرد، مووچەی وەزارەتێكیشتان پێ دابین ناكرێت".

ئاماژەیش دەدات: "هیچ عەیب نییە ئێستایش داوای لێیووردن لە خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەن كە هیچتان پێ ناكرێت و پیاوی دەوڵەت نین و توانای گۆڕینتان نییە، دروستكردنی قەیرانی سیاسییش كە بە پیلانێكی داڕێژراوی ئێوەیە، مەبەستان لێی خوڵقاندنی بێمتمانەییە لە نێوان لایەنەكاندا، ئامانجی ئێوە ئەوەیە خۆتان لە چاكسازی و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكتان دابوو بدزنەوە، چونكە هەمومان دەزانین ئەگەر ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتی و متمانەبەیەكدی نەبێت، مەحاڵە چاكاسازیی ئیداری و ئابووری بكرێت".




PM:06:16:04/09/2015