وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند : ژمارەی حسابی بانکی هەرێمی کوردستان لە " هاك " بانک هیچ بڕە پارەیەکی تیانییە.
رێباز محەمەد حەملان وەزیری دارایی کە دوو رۆژە لە تورکیا گەڕایەوە هەرێم، بە KNN ی راگەیاندووە کە هیچ بڕە پارەیەک لە حسابی بانکی هەرێمدا نییە.
وەزیری دارایی رایگەیاندووە لەرۆژانی داهاتوودا لەپەرلەمانی کوردستان هۆکاری نەبوونی هیچ بڕە
پارەیەک لە حسابی بانکی هەرێم لە "هاك" بانک ئاشکرا دەکات.
بەپێی ئەو رێککەوتنەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەکدا ئەنجامی داوە، دەبێت مانگانە ئەو کۆمپانیایە بڕی ٨٥٠ ملیۆن دۆلار بدات بە حکومەتی هەرێم.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی، عێزەت سابیر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە " تا 15ی ته‌موز، 850 ملیۆن دۆلار وه‌رگیراوه‌و مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابینكراوه‌و به پێی حسابات، ده‌بوایه كۆمپانیاكه 600 ملیۆن دۆلاری تری بخستایه‌ته سه‌ر ژماره حسابی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی شه‌شی پێدابین بكرێت، به‌ڵام ژماره حسابی هه‌رێم له‌و بانكه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی تیانییه".