دوایین وێنەكانی ئەو تیرۆریستە خۆكوژەی لە پرسوس خۆی تەقاندەوەو بووە هۆی شەهیدبوونی 33 گەنج بڵاوكرایەوە. ئەم وێنانە لە ڤیدیۆیەكی دیكۆمێنتی وەرگیراوە.
شێخ عەبدولڕحمان ئالاگوز، ناوی ئەو تیرۆرسیتە خۆكوژەیە كە وێنەكەی لە ڤیدیۆیەكی دیكۆمینتی لەلایەن دەرهێنەر "غەریب چیلیك" وەرگیراوە كە ئەو دەرهێنەرە لە تەقینەوەكە رزگاری بوو.
لەوێنەكاندا دەبینرێت كە "ئالاگوز" دوو خولەك پێش كۆتایی كۆنفرانسی رۆژنامەوانی گەنجان لەسەر گەیاندنی یارمەتی بە كۆبانێ، دەیەوێت خۆی بگەیەنێتە ریزی پێشەوە كە پەشیمان دەبێتەوە.
خۆكوژەكە لەكاتێكدا بۆ وتارەكە چەپڵە لێدەداتو دروشمەكان دەڵێتەوە، خۆی دەتەقێنێتەوە.