عەمید رووکن ئاراس عەبدولقادر بەرپرسێکی مەیدانی هێزی پێشمەرگە لە باشووری رۆژئاوای کەرکوک رایگەیاند" زیاتر لە ١٢ گوند رزگارکراوە کە نزیکەی ١٥٠ کم چوارگۆشە دەبێت".
عەمید روکن ئاراس عەبدولقادر بە سپی راگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاژمێر ٥ هێرشی هێزی پێشمەرگە دەستیپێکردووو بەپێی پلانێکی دارێژراو زیاتر لە ١٢ گوندو کۆمەڵگای بچووک ئازاد کران".
سەبارەت بەڕۆڵی فرۆکەکانی هاوپەیمانان، عەمید ئاراس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە فرۆکەکانی هاوپەیمانان رۆلێ دیاریان هەبووە لەهێرشەکەو هەماهەنگی کردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لەسەر زەوی و تێکشکانی چەکدارانی داعش.
ئەو بەرپرسە سەربازییە باسی لەوە کرد کە بەدەیان لاشەی کوژراوەکانی داعش لەبەرەکانی شەڕ لەژێر خانوو سەنگەرەکانی داعشدا جێماوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهیدەو ژمارەیەکی تریش بریندارن.
ئەو ناوچانەی ئەمڕۆ رزگارکران بە ناوچەی کاکەییەکان ناسراوەو دەکەوێتە نێوان ناوچەی تاڵەبانی و داودەوە.
لەنێو بریندارەکان محەمەد حاجی مەحمود بەرپرسی میحوەری کەرکوک و شەش پاسەوانی برینداربوون و یەکێکیش لەپاسەوانەکانی شەهدیبوون.