بە پێچەوانەی پێشڕەوییەکانی پێشووی هێزی پێشمەرگەوە لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک، ئەمجارە هیچ بەرپرسێک پیرۆزبایی بۆ بارزانی نەنارد.
دوێنێ ٩/١٢ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە باشوری رۆژئاوایی کەرکوک زیاتر لە ١٢ گوندیان لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکرد کە رووبەرەکەی زیاتر لە ١٥٠ کم چوارگۆشەبوو، بە پێچەوانەی سەرکەوتنەکانی پێشووی هێزی پێشمەرگەوە هیچ بەرپرسێکی بەرەی ئەو شەڕە ئەمجار پیرۆزبایی بۆ بارزانی وەک " سەرۆکی هەرێم " نەنارد.
رۆژی ٩/٣ لەدوای رزگارکردنی چەندان گووند بە رووبەری ١٧٠ کم چوارگۆشە، هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی و مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگەو شێخ جەحفەر بەرپرسی هێزەکانی حەفتای یەکێتی پێرۆزبایی ئەو سەرکەوتنانەیان لەبارزانی کرد، بەڵام لەمیدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هێرشی توند کرایە سەریان، ئەمجارە لە سەرکەوتنی ٩/١١ دا ئەو بەرپرسانە هیچ برووسکەیەکی پیرۆزباییان بۆ بارزانی نەنارد.