بەرهەم ساڵح لەگەڵ درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی نیە

نوسینگەی راگەیاندنی د. بەرهەم ساڵح لە روونكردنەوەیەكدا هەواڵێكی (الشبكە النهار الاخباریە) رەتدەكاتەوە‌و رایدەگەیەنێت كە د. بەرهەم لەگەڵ هیچ ئاژانس‌و دەزگایەكی تر لێدوانی لەو جۆرەی نەداوە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە:

ماڵپەڕێك بەناوی (الشبكە النهار الاخباریە) هەواڵێكی هەڵبەستراوی لەسەر زاری د.بەرهەم ساڵح بڵاوكردۆتەوە گوایە لەئاژانسی هەواڵی جیهانی توركی  وەرگرتوە، لێرەوە بەهەموو لایەكی رادەگەینین، كە بەڕێز د.بەرهەم ساڵح هیچ چاوپێكەوتن و لێدوانێكی نەبۆ ئاژانسی جیهان نە هیچ دەزگایەكی تر نەداوەو ئەوەی لەو هەواڵەدا هاتووە سەرتاپای درۆو هەڵبەستراوەو ناوەرۆكی ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە دورو نزیك پەیوەندی بە د. بەرهەم ساڵح – ەوە نییە.

ئەمەش لە کاتێکدادێت کە "الشبكە النهار الاخباریە" هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە کە لە زاری بەرهەم ساڵحەوە گواستویەتیەوە کە ناوبراو ڕازییە بە درێژکردنەوەی ویلایەتی بارزانی بۆ دووساڵی دیکە.




AM:11:30:12/09/2015