لە دوو ناوچەی پارێزگای ئامەد هاتوچۆ قەدەغە كرا
سەرچاوە ئەمنییەكانی توركیا رایانگەیاند بەهۆی تەشەسەندنی هێرشی گەریلاكانی پەكەكە دوو ناوچەی پارێزگای ئامەد لە باكوری كوردستان هاتوچۆكردن تێیدا قەدەغە كرا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ لە پارێزگای شرناخ بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك دوو ئەفسەری پۆلیس كوژرانو پێنج ئەفسەری دیكەی پۆلیسی توركیا برینداربوون.
هەروەها بەرپرسانی ئامەد رایانگەیاند ناوچەی مێژووی "سڤەر" لەو پارێزگایە بەهۆی برینداربوونی 7 كەس لەهێزەكانی پۆلیس توركیا، هاتوچۆكردن تێیدا قەدەغە كراوە.
لەلایەكی ترەوە گەریلاكانی پەكەكە بە چەكی سوكو ئارپی جی لەناوچەی سیلوان لە پارێزگای ئامەد هێرشیان كردوەتە سەر هێزەكانی سوپا توركیا كە بەهۆیەوە ئەفسەرێك كوژراوەو ژمارەیەكیش برینداربوون. پاش ئەم هێرشەی پەكەكە، هاتوچۆكردن لەو ناوچەیە لەلایەن حكومەتی توركیا قەدەغە كرا.
PM:04:19:13/09/2015