ڤیدیۆ.. "پارتی هاوكاری ئێزیدییەكان دەدات بە لایەنگرانی خۆی"
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕێكی نزیك لەپەكەكە، پارتی دیموكراتی كوردستان دەست بە ئەو هاوكارییانە دەگرێت كە خەڵك بۆ ئێزدییەكانی شەنگالیان ناردوەو بەسەر لایەنگرانی خۆی دابەشی دەكات.
بەپێی هەواڵێكی رۆژ نیوز، دوێنێ یەک شەممە 13.09.2015 ڕێکخستنێکی مرۆیی بەناوی (ساماریتان ئس پورس) بڕێک هاوکاری وەک چادر و کەلوپەل بۆ ئێزدیەکانی چیای شەنگال ناردبوو، بەڵام هێزەکانی پارتی لەبەردەوامی سیاسەتی برسی کردنی ئێزدیەکان لەناوچەکەدا دەست بەسەر هەموو ئەو هاوکاریانەدا دەگرن کە بۆ ئێزدیەکانی چیای شەنگال دەچێت و دەستیان بەسەر هاوکاریەکانی ئەو ڕێکخراوە ئەمەریکیەشدا گرتوە.
بەپێی هەواڵەكە پارتی هاوکاریەکان بەسەر هەموو خەڵکەکەدا دابەش ناکات، بەڵکو تەنها دەیداتە ئەو کەسانەی چەکدار و لایەنگری خۆیانن.
PM:03:12:14/09/2015