ئەمڕۆ ٩/١٥ لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار خوێندکار روویان لەپۆلەکانی خوێندن کرد، بۆ دەستکردن بەساڵێکی نوێی خوێندن.
ساڵی نوێی خوێندن لەهەرێمی کوردستان لەهەلومەرجێکی ئابوری زۆر سەختدا بەڕێوەدەچێت، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمەكەدا لەکردنەوەی ساڵی نوێی خونێندندا لە دهۆک، رایگەیاند""بەشێک لە بینای قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان مەترسی رووخانیان لەسەرە"، ئەو نموونەی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێری هێنایەوە کە 150 قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەکردنەوەیە.
سەبارەت بەدوا کەوتنی مووچەی مامۆستایانیش، پشتیوان سادق وتی" مامۆستایان سەرەڕای نەبوونی مووچە بەردەوامبوون لە دەوامکردن".