رۆژەكانی پشووی جەژنی قوربان راگەیەنرا

سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لەلێدوانێكی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری لەبارەی پشووی جەژنی قوربان دا، كە لە رۆژی چوار شەمەی داهاتوو 2015/9/23 ـەوە دەستپێدەكات و تا رۆژی دووشەمە 2015/9/28 بەردەوام دەبێت و رۆژی سێ شەمە 2015/9/29 دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.




PM:02:48:15/09/2015