لەژێر دروشمی " رۆژئاوای ئازادەوە بەرەو سوریای دیموکراسی" بەیانی ئەمڕۆ ٩/٢٠ کۆنگرەی شەشەمی پەیەدە دەستی بەکارەکانی کرد.
بەپێی راگەیاندنەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی " پەیەدە" لە کاتژمێر ٩:٢٠ بە ئامادەبوونی ٦٠٠ نوێنەرو کەسایەتییەکان و نوێنەرانی حیزبەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و نوێنەری حیزبە عەرەبییەکان و ئەوروپییەکان لە رومیلان لەرۆژئاوا دەستی بەکارەکانی کرد".
سەرەتای کۆنگرە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهدان دەستیپێکردو دواتر وتاری هەردوو هاوسەرۆکی پەیەدە ئاسیا عەبدوڵاو ساڵح موسلیم دەستی بەکارەکانی کرد.
وەفدی حیزبەکانی باشور پارتی و یەکێتی و گۆڕان و لایەنەکانی تر ئامادەی کۆنگەرەکەن، وا بڕیارە هەریەک لەو لایەنانە ئەمڕۆ وتاری خۆیان پێشکەش بکەن.
دوای وتارەکان کۆنگرەی شەشەمی پەیەدە دەست بەکارە ناوخۆییەکانی خۆی دەکات.