یەكگرتوو بانگهێشتی كۆنگرەی پەیەدە نەكراوە
ئەمرۆ شەشەمین كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكراتیك لە قامیشلو دەستی بەكار كردو یەكگرتووی ئیسلامی رەخنەی ئەوە دەگرێت كە ئەوان بانگهێشتی ئەو كۆنگرەی نەكراون.
ئەبوبەكر عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی بە سپی راگەیاند كە ئەوان بانگهێشتی كۆنگرە نەكراون. رەخنەی ئەوەشی گرت كە یەكگرتوو لە هەموو هەڵوێستە نەتەوەییو نیشتمانییەكان لەگەڵ یەپەگەو رۆژئاوای كوردستان بووە، بەڵام ئەوان بانگهێشت نەكراون.
پەیەدە ئەمرۆ شەشەمین كۆنگرەی خۆی بەستو بۆ دەستپێكی كۆنگرەش ژمارەیەك زۆر
حیزبی كوردستان لەوانە یەكێتی، پارتیو گۆڕان وکۆمەڵی ئیسلامی و چەندان حیزبی تر بەشدارییان لەو كۆنگرە كرد.
PM:04:18:20/09/2015