پارتی: سه‌رۆكێك كە لەناو خەڵك هه‌ڵبژێردرێت ده‌بێ خاوه‌ن چه‌ندین ده‌سه‌ڵات بێت
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی سەبارەت بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند: سەرۆكێك كە لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت دەبێ خاوەنی چەند دەسەلاتێكی دیاریكراویش بێت.
هێمن هەورامی لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كونسۆڵی نوێی ئەڵمانیا له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه، هه‌ورامی هه‌ڵوێستی پارتیی دووپات كرده‌وه كه ئێمه له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی هه‌رێمداین له‌لایه‌ن گه‌له‌وه؛ (سه‌رۆك)ـی هه‌ڵبژێراو له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ده‌بێ خاوه‌نی چه‌ند ده‌سته‌ڵاتێکی دیاریكراویش بێ، تاوه‌كو پره‌نسیپی هاوسه‌نگی نێوان ده‌سته‌ڵاته‌كان بپارێزێت.
هه‌ورامی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌بین كه ده‌یانه‌وێت سیسته‌می كۆتای نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌هێڵێت كه پارتی هەرگیز نه‌یهێشتووه مافی پێكهاته‌كان پێشێل بكرێ.
AM:10:00:23/09/2015