سێ كچی ئێزیدی كە لەناو ریزەكانی گەریلادان بەهۆی ئازایەتییان بوونەتە مۆتەكەی چەكدارانی داعشو تۆڵەی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان لەداعش دەكەنەوە.
پاش هێرشی داعش بۆ سەر شەنگالو رفاندنی ژنانو كچانی ئێزیدی، ژمارەیەك لەكچان خۆیان گەیاندە ناو ریزەكانی گەریلاو شەڕڤانانو دژی داعش شەڕدەكەن.
بەدواییانە ناوی سێ كچی ئێزیدی كە بە ئازایەتیو لێهاتویی خۆیانەوە چەندین چەكدارای داعشیان كوشتووەو بە "فریشتەی مەرگی داعش" ناسراون، سەرنجی میدیاكانی راكێشاوە.
"راپەڕین"و "رۆزا"و "دیلی"، ئەو سێ كچە ئێزیدییەن كە بە ئازایەتی خۆیان بوونەتە مۆتەكەی داعشو لە رۆژێكدا 10 چەكداری ئەو گروپە دەكوژن.
رۆزا كە تەمەنی 22 ساڵە دەڵێت: تا ئەو كاتەی زیندوم لەگەڵ ئەم گروپە تیرۆریستییە شەڕ دەكەم.