له په‌یامێکدا که بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی ناردبوو، هاوسه‌رۆکی کۆماجڤاکی کوردستان، جه‌میل بایک ره‌خنه له سیاسه‌تی پارتی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: دەبێ ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که هه‌یانه بیخه‌نه خزمه‌تی یه‌ک هه‌ڵوێستی گه‌لی کورد بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد.
بایک که له‌ڕێگه‌ی په‌یامێکه‌وه به‌شداری کۆنگره‌ی 15 مینی نه‌ته‌وه‌ی کوردستانی کرد وتی: گرنگی نه‌دان به یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌ره‌و هه‌ڵدێرمان ده‌بات و ڕوبه‌ڕووی شه‌رمه‌زاری مێژوومان ده‌کاته‌وه.
له‌سه‌ر کۆچی گه‌نجان، بایک وتیشی " ئەوە ئەنجامی قەیرانەکانی باشوری کوردستان و سیاسه‌تێکی پیلان بۆ داڕێژراوه " ئه‌و پێیوایه ئه‌وه‌ی ده‌توانێت کۆمەڵگە له‌م زه‌لکاوه سیاسیه ڕزگاری بکات هه‌ڵبژاردنی ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراسیە.
١٥ مین جڤاتی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (ک.ن.ک) لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا لە رۆژانی ٢٥-٢٧ ئەیلول بەبەشداری ٣٠٠ کەس لە ٢٧٦ یان ئەندام ٤٤ پارتی و رێکخراو و بزوتنەوەی سیاسی و مەدەنی ٦ پارت و رێخکراوەی چاو‌دێر و میوان بەسترا. رۆژی دووەمی کۆنگرە (نیلوفەر کۆچ و دکتۆر ڕێبوار ڕەشید) وەک هاوسەرۆکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و ١٥ کەسیش وەک ئەندامانی کۆنسەی بەرێوەبەری کەنەکە هەڵبژێدران.