نزیكەی 600 سەربازی تورك كوژراون‌و 48 گەریلاش شەهید بوون
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌په‌گه ئاماری شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی گه‌ریلاو سوپای توركیا له ماوه‌ی مانگێكدا ئاشكرا ده‌كات، به‌پێی ئاماره‌كه ٥٨٦ سه‌رباز و سوپای توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن‌و چاپه‌مه‌نیی هێزی پاراستنی گه‌ل، هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری پێكدادانه‌كانی گه‌ریلاو سوپای توركیای له ماوه‌ی مانگی ئه‌یلولدا بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه ٥٨٦ سه‌ربازو سوپای توركیا كوژراون، له‌به‌رامبه‌ردا ٤٨ گه‌ریلای په‌كه‌كه شه‌هید بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له شه‌ڕو پێكدادانه‌كاندا به دیاریكراوی ٤١٧ سه‌ربازی توركی و ١٠١ پۆلیس و ٦٦ كه‌س له هێزی تایبه‌ت و دوو فڕۆكه‌وانی توركی له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه كوژراون.
هه‌په‌گه باسی له‌وه‌ش كردوه، له به‌رامبه‌ر چالاكی و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی سوپای توركیا ٤٨ گه‌ریلایان له باكووری كوردستان شه‌هید بوون، له قه‌زای شه‌نگالیش ٤ گه‌ریلای تر شه‌هیدبوون.
PM:03:29:27/09/2015