گۆڕان: حیزبێك هەیە لەكوردستان حساب بۆ سازانو یاسا ناكات
ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: حزبێك هەیە لە كوردستان حساب بۆ سازان و یاسا ناكات و دەبێت هەڵوێستی داهاتوی چوار حزبەكە لەسەر ئەو بنەمایە بێت .
بەهار مەحمود، ئەندامی شاندی دانوستانكاری گۆڕان و جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی یەكگرتوی ڕاگەیاند"هەڵویستی چوار حزبە كە لە دوو پاكێجەكەیان ڕەنگی داوەتەوە كە دراوەتە پارتی ، ئێمە بژاردەكانمان بەڕوحیەتی سازان ئامادەكردوەو تەنازولمان لە هەندێك داواكاری خۆمان كردوە بۆ دەر بازبونی كوردستان لەو قەیرانانەی ئێستا ، بۆیە ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی پارتیە".
ئەندامەكەی شاندی دانوستانكاری گۆڕان وتیشی"وەك چوار لایەنەكە چاوەڕوانی هەڵویستی فەڕمی پارتین، بەداخەوە هەڵویستی نافەڕمی بەشێك لەسەركردەكانیان جێگەی دڵخۆشی نیە و دەخوازین كۆبونەوەی داهاتوو كۆتا كۆبونەوە بێت".
بۆ دەربازبوون لەقەیرانی سیاسی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم ، بڕیارە شەشی مانگی داهاتوو نۆیەمین كۆبونەوەی پێنج قۆڵی لە سلێمانی ئەنجام بدرێت
PM:05:02:29/09/2015