لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە پێشمەرگە دەستی بە هێرشکردووە

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ٩/٣٠ هێزی پێشـمەرگە لە رۆژئاوای کەرکوک دەستی بەهێرش کردووە.

سەرچاوەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سپی راگەیاند " هێرشەکە بەمەبەستی رزگارکردنی چەند گوندێکی رۆژئاوای کەرکوکە لەدەستی چەکدارانی داعش".

دوای بۆردمانێکی زۆر هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە بۆ سەنگەرەکانی چەکدارانی داعش لە میحوەرەکە، لە کاتژمێر ٦ بەیانییەوە هێزی پیادەی پێشـمەرگە دەستی بە پێشڕەوی کردووە.




AM:08:40:30/09/2015