به‌شێک له فه‌رمانگه‌کانی کوردستان ئه‌مڕۆ 10/1 ده‌ستیان به‌مانگرتن کرد‌و سه‌ر کاره‌کانیان جێهشت و رۆشتنه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان، هه‌ندێکیشیان ده‌ڵێن تا مووچه نه‌درێت ناگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر کاره‌کانمان.
هه‌ریه‌ک له بانکی بابان و بانکی ڕەشیدو کتێبخانەی گشتی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند، هه‌ندێک فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌کانی تر لەبەیانییەوە نەچوونەتەوە سه‌رکاره‌کانیان.
چه‌ند رۆژێکه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بانگه‌شه بۆ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری هه‌ریم ده‌کرێت، له پێناو پێدانی مووچه‌دا که نزیک ده‌بێته‌وه له چوار مانگی مووچه نه‌دراوه.