دەرچوانی پزیشكی داده‌مه‌زرێن
پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت ناوی ده‌رچوانی به‌شه پزیشكییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌میان داده‌مه‌زرێن.
شوكریه شێخانی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌یجی فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاندوه، به‌ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌رچووانی به‌شه پزیشكیه‌كان، چه‌ند ڕۆژیك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستیان كردوه، بۆ زیاتر جه‌ختكردنه‌وه‌و په‌له‌كردن له‌دامه‌زرانی ده‌رچوانی ئه‌مساڵ‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی "مقیم"ه‌كان كه له"تدرج"دان.
وتیشی:"ئه‌مڕۆ جارێكی تر په‌یوه‌ندیم به‌وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه كرد، وتی دوێنێ دوباره ناوی ده‌رچوانی سه‌رجه‌م به‌شه پزیشكیه‌كان له‌گه‌ڵ ناوی (100) دكتۆری عه‌ره‌ب به‌رزكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و به‌ڵێنیانداوه ڕه‌زامه‌ندی بنوێنن له‌سه‌ر دامه‌زرانیان‌و كێشه‌كه ته‌نها كاته".
PM:01:35:01/10/2015