ئاماری ئەو هاوڵاتیانە ئاشكرا بوو كە هەرێمیان بەجێهێشتووە
فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق ئاماری ئەو هاوڵاتیانە ئاشكرا دەكات كە لەچەند مانگی رابردوودا هەرێمی كوردستانیان بەرەو هەندەران بەجێهێشتووە.
لەمبارەیەوە ده‌شتی جه‌مال، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌هه‌رێمی كوردستان 25 هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به‌شێوازی جیاواز كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه.
وتیشی:" ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردوه به‌شێكیان گه‌نجانن‌و به‌شه‌كه‌ی تریان خێزانن ژن‌و منداڵیان تێدایه، به‌شێكیشیان خاوه‌ن كاروپیشه‌ی خۆیان بوون‌و هه‌ندێكیان فه‌رمانبه‌ری دامه‌زراوه حكومیه‌كان بوون‌و كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه كردوه".
PM:03:39:01/10/2015