سێ رۆژنامەنوس سەفەری دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەغە دەكرێت
دادگای هه‌ولێر له ڕێگه‌ی سكاڵایه‌كه‌وه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ڕۆژنامه‌نووسان ستافی گۆڤاری هۆنیا قه‌ده‌غه ده‌كات، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانیش قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت له ڕۆژنامه‌نووسان به پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كاری ڕۆژنامه‌وانی ناوده‌بات.
دادگای هه‌ولێر به نوسراوی ژماره 73 سكاڵایه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردوه‌و تیایدا گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له ڕۆژنامه‌نووسانی گۆڤاری هۆنیا قه‌ده‌غه‌كردوه.
سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانیش ده‌لێت: ڕێگریكردن له ڕۆژنامه‌نووسان پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كاری ڕۆژنامه‌وانییه‌وه و لادانه له‌پره‌نسیپی كاری ڕۆژنامه‌وانی پیشێلكردنی یاساكانی ڕۆژنامه‌وانییه له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گۆڤاری هۆنیاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت؛ سكاڵای دادگای هه‌ولێر بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت له سه‌رنوسه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری نوسین و خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری هۆنیا مایه‌ی سه‌رسووڕمانه‌و ئازادیی بیر‌ورا له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرد تائێستا به دورستی نازانن هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا چییه.
گۆڤاری هۆنیا گۆڤارێكی مانگانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مه‌ڕه‌نگه و له شاری سلێمانی ده‌رده‌چێت.
AM:11:36:02/10/2015