فه‌رمانبه‌رانی زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌و قوتابخانه‌کانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵبجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، بایکۆتی ده‌وامیان کردووه‌و له‌هه‌ندێک شه‌وێنیش خۆپیشاندانه.
ئه‌مڕۆ 10/4 زۆربه‌ی زۆری خوێندنگاکانی سنوری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌رین و گه‌رمیان، مامۆستایان بایکۆتی پۆله‌کانی خوێندنیان کردووه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌کان وه‌ک دادگا و کاره‌باو بانکه‌کان ده‌ستیان به‌بایکۆتکردن و گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان کردووه.
تێكڕای ئه‌و بایکۆتکردن و گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانانه دژی دواکه‌وتنی مووچه‌یه که وا سێ مانگ زیاتره حکومه‌ت مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.