یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌بوو بیڵێت و نه‌یووتبوو درکاندی و بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌ریم کاندیدی ده‌بێت و له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌یه‌وێت سه‌ری ره‌ش بگرێت.
مه‌لا به‌ختیار هه‌ڵوێستی نوێی یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی سیاسی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت، ئاشكراشیده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و وتی" یه‌كێتی كاندیدی به‌هێزی ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم".
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ سازانین بۆ پرسه‌كان، به‌ڵام نابێت ئه‌و سازانه له‌سه‌ر حسابی پڕۆژه‌ی چوار قۆڵی بێت.
وتیشی: ئه‌گه‌ر سازان نه‌یه‌ته ئاراوه یه‌كێتی پڕۆژه‌ی جیاوازی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌مه‌لایه‌نه‌و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان بێت یه‌كێتیش بۆ هه‌موو ئاسته‌كان كاندیدی ده‌بێت. ( واته هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌ریم پێکه‌وه بکرێن ).
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد: له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا یه‌كێتی كاندیدی به‌هێزی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت و هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌دات.