قوباد تاڵه‌بانی: نابێت ئێمه خۆمان له به‌رپرسیاریه‌تی بدزینه‌وه
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەو قەیرانانەی روویان لەهەرێمی كوردستان كردوە وتی: نابێت ئێمه خۆمان له به‌رپرسیاریه‌تی بدزینه‌وه‌و وره‌مان رووخا‌و بێت، ده‌بێت پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌كان و هه‌وڵی جددیتر بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ر.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی سەبارەت بەدۆخی ئێستای هەرێم وتی: به‌داخه‌وه كوردستان ئێستا روبه‌ڕووی چه‌ند قه‌یرانێك بووه‌ته‌وه نه‌ك ته‌نها یه‌ك قه‌یران، قه‌یرانی داراییمان هه‌یه، شه‌ڕی داعش، هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره، قه‌یرانی سیاسی و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئه‌مانه هه‌موویان قه‌یرانی ئێستای هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام ناشبێت ئێمه خۆمان له به‌رپرسیاریه‌تی بدزینه‌وه‌و وره‌مان رووخا‌و بێت، ده‌بێت پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌كان و هه‌وڵی جددیتر بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ر.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌رۆڵی حزبه‌كان كرد له‌م هه‌لومه‌رجه‌داو وتی: ده‌بێت حزب هاوكاری حكومه‌ت بێت بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان، راسته ئه‌ركی گه‌وره له‌سه‌ر حكومه‌ته به‌ڵام ده‌بێت حزبیش هاوكاری حكومه‌ت بێت له‌وسۆنگه‌یه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی ئابوری، قوباد تاڵه‌بانی داتا‌و ئامارێكی زۆر وردی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌داهات و فرۆشی نه‌وت و خه‌رجی حكومه‌ت و وتی: داهاتی سه‌ره‌كیمان بێگومان نه‌وته، به‌ڵام خۆزگه كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گومرگ و باج بوایه بۆئه‌وه‌ی له‌م دابه‌زینی نرخی نه‌وته له‌جیهاندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده نه‌بوایه.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌هه‌رێمی كوردستان خه‌رجی حكومه‌ت زیاتره له‌داهات، بۆیه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ئابوری زه‌قی بۆ دروستكردووین و هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان داهات و خه‌رجی دروستبكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌مان نه‌بێت.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: مانگانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 860 ملیار دینار هه‌یه ته‌نها بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك مافێكی ره‌وای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له‌دامووده‌زگاكانی حكومه‌ت كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پێویستی به‌بودجه‌یه‌كی زۆریش هه‌یه بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی و وزه‌ی كاره‌با، بۆیه تائێستا‌و له‌كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌تیش داهاتمان كه‌متر بووه له‌خه‌رجیه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ كرد به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان به‌بڕینی بودجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، راشیگه‌یاند: ئێمه چه‌ندجارێكیش چووینه به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكیانه‌و رێككه‌وتنێكیشمان ئیمزا كرد، به‌ڵام به‌ڕاستیه‌كه‌ی دواجار به‌غدا پابه‌ند نه‌بوو به‌و رێككه‌وتنه‌و به‌پێی داهات و خه‌رجی خۆی بودجه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌نارد.
وتیشی: ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمانداوه به‌گفتوگۆیه‌كی زانستیانه به به‌ڵگه‌و ئامار كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین/ به‌ڵام به‌غدا ئه‌وه‌ی نه‌كرد له‌گه‌ڵ ئێمه.
PM:03:44:04/10/2015