روونكردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان لەسەر دەمەقاڵێی نێوان خۆیو جەعفەر ئیمنیكی
پاش ئەوەی ئەمرۆ هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانو جێگرەكەی بووەتە دەمەقاڵێیان، د. یوسف محەمەد لەمبارەیەوە روونكردنەوە دەدات.
د. یوسف محەمەد سادق، لە لێدوانێکدا بۆ كەناڵی رووداو رەتیکردەوە ھیچ جۆرە دەمەقاڵێیەک لەنێوان خۆی و جێگرەکەی روویدابێت، وتیشی:
تەنھا گفتوگۆ بووە لەسەر لابردنی بەڕێوەبەری ژمێریاری پەرلەمان.
سەرۆکی پەرلەمان وێڕای رەتکردنەوەی بوونی دەمەقاڵی، ئاشکراشیکرد، بەڕێوەبەری ژمێریاری پەرلەمان لەسەر دیارنەمانی پارە لادراوە.
PM:04:38:05/10/2015