كچانی ئێزیدی دیلی دەستی داعش، خۆیان دەكوژن
دەیان كچو ژنی كوردی ئێزیدی كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنراونو بە دیل كراون، هیچ هیوایەكیان بە رزگاربوون نەماوەو خۆیان دەكوژن.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی (CNN) ئەو كچو ژنانەی لەدەستی چەكدارانی داعش دیل كراون، ژیانێكی سەختیان هەیەو ئەوانەشیان كە بێ هیوابوون لە رزگاربوون، خۆیان دەكوژن.
ئامینەی سەعید حەسەن، ژنێكی ئێزیدی خەڵكیش شەنگالە كە لەگەڵ هاوسەرەكەی هەوڵێكی زۆریان داوە تا هەموو كچانو ژنانی ئێزیدی دیلی دەستی داعش رزگار بكەن. ئەو لەمبارەوە دەڵێت: داعش هێرشی كردەسەر شەنگالو هەموو پیاوەكانیان كوشتو ژنو منداڵەكانیان بە دیل گرت. كچانی ئێزیدی لە بازاڕەكاندا فرۆشرانو ژیانێكی پڕ لە نەهامەتی توشیان بوو. ئەوان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی رێگایەك بۆ هەڵاتن لە دەستی داعش، بەڵام زۆرێك لەو كچو ژنانەی ناتوانن رزگار بن، خۆیان دەكوژن.
بە پێی راپۆرتەكەی "سی ئێن ئێن" ئامینەو هاوسەرەكەی گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوەو پاش دۆزینەوەی شوێنی مانەوەی كچە رفێنراوەكان، لە دەستی داعش رزگاریان دەكەن.
جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هەوڵی ئازایانەی ئەم ژنو پیاوە بۆ رزگاركردنی لانیكەم 100 كچو ژنی ئێزیدیان بەرزنرخاندو سوپاسی كردن.
AM:10:13:07/10/2015