حیزبی ئایندە: پارتی مووچە بۆ پرسی سەرۆکایەتی بەکاردەهێنێت

حزبی‌ ئاینده‌ی‌ كوردستان کە قادر عەزیز سکرتێریەتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: نوخبه‌یه‌كی‌ ده‌ستڕۆیشتووی‌ ناو ده‌سه‌ڵات، ده‌ستی‌ گرتوه‌ به‌سه‌ر  داهاتی‌ نه‌وت و داهاته‌ ناوخۆییه‌كان و مووچه‌ی‌ خه‌ڵك وه‌ك كارتێكی‌ سیاسی‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم به‌كارده‌هێنێت.

حیزبی ئایندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ نوخبه‌یه‌كی‌ ده‌ستڕۆیشتوی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ كوردستان، ده‌ستی‌ گرتوه‌ به‌سه‌ر داهاتی‌ نه‌وت و داهاته‌ ناوخۆییه‌كاندا و هاوكات موچه‌ وه‌ك كارتێك له‌ تێپه‌ڕاندنی‌ پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمدا به‌كارده‌هێنێت". 

 حزبی‌ ئاینده‌ی‌ كوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا هاتووە: ئه‌و پرسه‌ پرسێكی‌ یاسایی‌ و دیموكراسیه‌ و پێویسته‌ به‌ ڕێگای‌ یاسایی‌ و دیموكراسیش له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت.






PM:07:49:07/10/2015