"تاهێرش نه‌کرێته سه‌ر گه‌ل و گه‌ریلاکان لە دۆخی بێ چالاکی دەمێننەوە"
هاوسه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که بڕیاری راگرتنی چالاکییە سەربازییەکانی دا.
هاوسه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆماجڤاکێن کوردستان که‌جه‌که جەمیل بایک به لێدوانێک رایگه‌یاند که له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگه‌وازیانه‌ی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کراون، بزوتنه‌وه‌که‌مان بڕیاری داوه که تا هێرشێک نه‌کرێته سه‌ر گه‌ریلا و گه‌له‌که‌مان، گه‌ریلاکانمان له حاڵه‌تی بێچالاکی بووندا ده‌مێننه‌وه.
هاوسه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆماجڤاکێن کوردستان که‌جه‌که رایگه‌یاند: "له بارودۆخێکدا که شه‌ڕ سه‌خت بووه، ئاکه‌په‌ش به درۆی (گوایه ئێمه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ین) جموجۆڵ ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات هۆکاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له گه‌ل بشارێته‌وه. له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگه‌وازیانه‌ی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کراون، بزوتنه‌وه‌که‌مان بڕیاری داوه که تا هێرشێک نه‌کرێته سه‌ر گه‌ریلا و گه‌له‌که‌مان، گه‌ریلاکانمان له حاڵه‌تی بێچالاکی بووندا ده‌مێننه‌وه، هێزه‌کانمان خۆیان به‌دوور ده‌گرن له چالاکی پلان بۆ داڕێژراو، جیا له به‌کار هێنانی پاراستنی ره‌وا، ناکه‌ونه نێو هیچ جموجۆڵێک و هیچ هه‌ولێک که زیان به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگه‌یه‌نێت و به هه‌ڵوێستێکی یه‌کسان نزیک هه‌موو لایه‌ک ببنه‌وه".
که‌جه‌که رایگه‌یاند له سایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7ی حوزه‌یران له تورکیا و کوردستان هیوایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه به‌دیهاتووه و وتی: "ماوه‌یه‌ک شه‌پۆلی که‌ش و هه‌وای دیموکراتی سه‌رتاسه‌ری تورکیا و کوردستانی گرته‌وه، هه‌رکه‌س گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕیه‌ی که له دوای ئه‌و هه‌موو گرژی و ئاڵۆزیه کێشه سه‌خته‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و ده‌رگای ئاشتی و ئارامی به رووی تورکیادا ده‌کرێته‌وه، ئه‌و هیوایه هه‌موو گه‌لانی تورکیای خۆشحاڵ کرد، بۆیه هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که به گه‌شبینیه‌وه پێشوازیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7 ی حوزه‌یران کرد".
هاوسه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که وتی: "بوونی ئه‌نجومه‌نێک که پێکهاتبێت له نه‌ته‌وه دیموکراته‌کان و رەنگدانەوەی هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکات، به واتای بونیادنانی ئه‌نجومه‌نێک دێت که ده‌توانێت هه‌موو کێشه‌کانی وڵات له سه‌ر بناغه‌ی دیموکراتی چاره‌سه‌ر بکات." که‌جه‌که وتیشی: "زیاتر له سه‌دا 40 ی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ژنانن، ئه‌مه‌ش له رووی کاره‌کته‌ری دیموکراتی کاریگه‌ری باشی کردۆته سه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی دۆخی دیموکراتی له په‌ڕله‌مان، به شکستی ئاکه‌په‌ی خاوه‌ن عه‌قلیه‌تی هه‌ژمونگه‌را، بارێکی قورس که‌وتۆته ئه‌ستۆی گه‌له‌که‌مان".
"هه‌ڵبژاردنه‌کان رۆڵێکی گرنگیان ده‌بێت له دیموکراتی بوونی تورکیا"
که‌جه‌که له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا رایگه‌یاند: "رێبه‌ر ئاپۆ و بزوتنه‌وه‌که‌مان هه‌میشه گرنگیان به‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد داوه که له سه‌ر بنه‌مای تورکیایه‌کی ئازاد به‌دیدێت، هه‌ر بۆیه ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی رابردوو بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کانی تورکیا وه‌ک خاڵی وه‌رچه‌رخان ده‌بینین".
"هێزه‌کانمان جیا له پاراستنی خۆیان هیچ جموجۆلێک ناکه‌ن"
له بارودۆخێکدا که شه‌ڕ سه‌خت بووه، ئاکه‌په‌ش به درۆی (گوایه ئێمه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ین) جموجۆڵ ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات هۆکاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له گه‌ل بشارێته‌وه. له چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگه‌وازیانه‌ی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کراون، بزوتنه‌وه‌که‌مان بڕیاری داوه که تا هێرشێک نه‌کرێته سه‌ر گه‌ریلا و گه‌له‌که‌مان، گه‌ریلاکانمان له حاڵه‌تی بێچالاکی بووندا ده‌مێننه‌وه. هێزی گه‌ریلاکانمان خۆیان به‌دوور بگرن له چالاکی پلان بۆ داڕێژراو، جیا له به‌کار هێنانی پاراستنی ره‌وا، ناکه‌ونه نێو هیچ جموجۆڵێک و هیچ هه‌وڵێک که زیان به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگه‌یه‌نێت به هه‌ڵوێستێکی یه‌کسان نزیک هه‌موو لایه‌ک ببنه‌وه".
که‌جه‌که وتیشی: "حکومه‌تی ئاکه‌په به سیاسه‌ت، هه‌ڵوێست و قسه‌کانیانی ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن که له هه‌ڵبژاردنه‌کان ساخته‌کاری ئه‌نجام ده‌که‌ن، زیاتر له هه‌موو کات ڕای گشتی پێشبینی و گومان له‌وه ده‌کات که حکومه‌تی ئاکه‌په ساخته‌کاری بکات، بۆیه به گرنگی ده‌بینین ئه‌گه‌ر شاندی چاودێری کردن سه‌ره‌تا له کوردستان و له هه‌موو تورکیا بڵاوبکرێنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی ئاسایشی هه‌لبژاردنه‌کان له ئه‌ستۆ بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر ئاکه‌په نه‌توانێت بڵێت فشار له هاوڵاتیان کراوه".
بانگه‌وازی بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان،
ده‌وڵه‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که بانگی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان لێمان کردووه که‌جه‌که وتی: "داوا له هه‌موو هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، ده‌وڵه‌ت و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی بانگی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان لێکردووین ده‌که‌ین پێویسته چاودێری ئه‌م پێواژۆیه بکه‌ن و پێویسته به‌هه‌ستیاریه‌وه رۆڵی خۆیان بگێڕن. ئامانجمان له‌م هه‌نگاوه به‌دیهێنانی ئاشتی و ئارامیه، پێویسته لایه‌نه دیموکراتی و شۆڕشگێران له تورکیا بزانن که مه‌به‌ستمان له هه‌نگاوه ئاشتی و ئارامیه، سه‌ره‌تا کێشه‌ی کورد تا هه‌موو کێشه‌کانی تورکیا چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، ئاشتی و ئارامی له تورکیا به‌دینایه‌ت".
لەرۆژنیوز وەرگیراوە
AM:10:26:11/10/2015