ناوچه‌و ڕێكخراوه‌كانی پارتی له‌سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كران
پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رجه‌م ناوچه و رێكخراوه‌كانی له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كرد.
پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رجه‌م ناوچه و ڕێكخراوه‌كانی له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، چۆڵكردوه و باره‌گاكانیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه، لەوانە له‌هه‌ریه‌كه له‌ناحیه‌كانی (پیره‌مه‌گرون، خه‌له‌كان و بنگرد)، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاڵاكانیان له‌ناوچه‌كانیان داگرتووه و باره‌گاكه‌یانیان چۆڵكردووه، دواتر ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی سنوری قه‌زای دوكانیان كردوون.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات، خۆپیشانده‌ران له زۆرێك له‌و ناوچانه هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و ئاڵای ئه‌و حزبه‌یان داگرت و ژماره‌یه‌ك له باره‌گاكانیان سوتاند.
له خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌به‌رده‌م باره‌گاكانی پارتیدا، 5 كه‌س شه‌هید بوون و ده‌یان كه‌سی تریش برینداربوون.
PM:02:00:11/10/2015