بینینەکەی نێچیرڤان بارزانی و وەزیرەکانی گۆڕان بۆ خواحافیزی بووە

سەرۆکی حکومەت، نێچیرڤان بارزانی چاوی دەکەوێت بەهەریەک لە مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگەو رێباز محەمەد وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهەمێنان، ڕێبوار خەلیل.

لە دیدارێکی کورتدا بەپیی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتوون، نێچیرڤان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پێی ناخۆشە حاڵەتەکە گەیشتۆتە ئەو ئاستەو زۆر هەوڵیان داوە نەگاتە ئەو ئاستە، بە لآم نەیانتوانیووە.

هاوکات ئەوەشی وتووە کە پارتی ئەم هەنگاوەی لەژێر فشاری جەماوەرەکەیئدا ناوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە سەرۆکی حکومەت باسی لەوە کردووە کە شوێنەکانی ئەوان ناگیرێتەوەو کارەکانیان بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت.







PM:02:16:12/10/2015