كۆسره‌ت ره‌سوڵ: له‌هه‌وڵی جددیداین بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی دەڵێت: له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی بارگرژییه‌كه‌وه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌سه‌ر خه‌ت بووم و له‌هه‌وڵی جددیداین بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و به‌ڵێنیشتان پێده‌ده‌م به‌ته‌واوی توانامه‌وه له‌هه‌وڵه‌كانم به‌رده‌وام ده‌بم.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی ئەمرۆ لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ كۆمەڵێك ریش سپی‌و پیاوماقوڵانی دەوروبەری شاری سلێمانی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای هەرێم وتی: دڵخۆش و گه‌شبینم به‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتی دڵسۆزی وه‌ك ئێوه‌ی هه‌یه‌و له‌خه‌می بارودۆخه‌كه‌دان و من لای خۆمه‌وه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی بارگرژییه‌كه‌وه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌سه‌ر خه‌ت بووم و له‌هه‌وڵی جددیداین بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و به‌ڵێنیشتان پێده‌ده‌م به‌ته‌واوی توانامه‌وه له‌هه‌وڵه‌كانم به‌رده‌وام ده‌بم.
وتیشی: به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه بۆ شه‌هیده‌كان و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و بێگومان بن لێناگه‌ڕێین ده‌ستی ره‌ش و خراپی ئه‌و دوژمنانه‌ی چاویان به‌بوونی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ڵنایه باڵ بكێشێت به‌سه‌ر ته‌بایی و یه‌كڕیزی هاووڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری ته‌واوی خۆپیشاندان و هه‌ڵبڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایی دروست و ره‌وای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین به‌شێوازی مه‌ده‌نیانه دوور له‌هه‌ڵكوتانه سه‌ر هیچ باره‌گایه‌ك و شێواندنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدان.
PM:03:36:12/10/2015