سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، هیوادارم پارتی دیموكراتی كوردستان چاو بەو هەڵوێستەی بخشێنێتەوە، چونكە بەدڵنیاییەوە نە خزمەت بەپارتی و نەخزمەت بەهاوڵا تیان دەگەیەنێت.

دەقی ڕونكردنەوەكە:

ڕونكردنەوەیێك لە سكرتێری پەرلەمانی كوردستانەوە:

پەرلەمانی كوردستان باڵاترین دەسەلێتی یاسادانان و شەرعییەتی یاسایی لەهاوولێتیانی كوردستانەوە وەرگرتووە , بەهەمان شێوە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان شەرعییەتی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمانەوە وەرگرتووە , لەم سۆنگەیەوە هەركارێكی نەخوازراو بەرامبەر بەپەرلەمان و سەرۆكایەتییەكەی بكرێت بێ ڕێزییە بەرامبەر بەخەڵكی كوردستان

لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان دەناڵێنێت بەدەست ئەم هەموو قەیرانانەی كەلەدەرەنجامی ئەزموونی خراپی حوكمرانی دروست بووە , میللەتەكەمان چاوەڕوانی چارەسەرو بەووریاییەوە مامەڵەكردن دەكات .

زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ 12-10-2015 لەبازگەی پردێ ڕێگری لەبەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت كە دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان، كە بەڕێزییان سەرۆكیەتی .

كە ئەمە پێشێلكردنی یاسا و هەموو بەهایەكی مرۆڤایەتییە , بۆیە زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەم كارە دەكەم و منیش دوای ئەوەی چوومە پەرلەمانی كوردستان و ئاگاداركرامەوە لەم كارە نەخوازراوە پەرلەمانم جێهێشت .

هیوادارم پارتی دیموكراتی كوردستان چاو بەو هەڵوێستەی بخشێنێتەوە چونكە بەدڵنیاییەوە نە خزمەت بەپارتی و نەخزمەت بەهاوولا تیان دەگەیێنێت بەڵكو لەسەر ئاستی نێوخۆو نێو دەوڵەتیشدا زۆر خراپ لەسەری دەكەوێت و ئەزموونەكەمان زیاتر دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە
بۆیە پێویستە لەم كاتەدا بەگیانێكی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەل و مەرجی ئێستای كوردستان بكرێت و پەرلەمان جێگای یەكلایی كردنەوەی ململانێكان بێت بەیاسا نەك بەبڕیاری حزبی هیوادارم كلتوری خراپی ڕۆژە رەشەكانی شەری ناوخۆ دووبارە نەكرێتەوەو گیانی پاوان خوازی و نادیدە گرتنی یەكتر بگۆڕدرێت بۆ خزمەت و دادپەروەری هەموومان پێكەوە شانبەشانی پێشمەرگە قارمانەكانی كوردستان پارێزگاری لەهەرێمەكەمان بكەین .

فخرالدین قادر عارف

سكرتێری بەرلەمانی كوردستان

12/10/2015




PM:03:55:12/10/2015