پارتی هەنگاوی دووەمی بۆ چارەسەری دۆخەكە راگەیاند
ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی رایگەیاند حیزبەكە هه‌نگاوی دووه‌می وه‌ك چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م دۆخه دەسپێدەكات كە برتییە لە گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی ده‌ستگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی، له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی زاگرۆسـدا، کە ماڵپەری فەرمی پارتی بڵاویکردوەتەوە، باس لە پەیوەندی پارتی‌و گۆڕان دەكات‌و دەڵێت: لەناو گۆڕاندا ویستێك بوو بۆ شكاندنی كادیر و سه‌ركرده‌كانی پارتی، بۆیه ده‌ستیان بۆ هه‌ندێ كار برد. وتیشی، به‌بێ ئه‌وه‌ی پارتی به‌شدار بێ له پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی‌دا، گۆڕان كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كرد، نیه‌تی گۆڕان له 23ی حوزێرانه‌وه به ئاشكرا ده‌ركه‌وت.
سەبارەت به رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان بۆ به‌شدارییان له حكومه‌ت مەحمود محەمەد دەڵێت: "له رابردوودا ئیمه پێناسه‌یه‌كی دیاریكراومان بۆ گۆڕان هه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مل ناداته حكوومه‌ت و مه‌یلی ئۆپۆزسیۆنیان ماوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، نیه‌تێكی واهه‌بوو پێكه‌وه حكوومه‌ت پێك بێنین، به‌ڵام دواتر به‌شێك له یه‌كێتی پێیان باش بوو كه گۆڕانیش به‌شدار بێ و دواتریش قبووڵ كرا و، ئیمه‌یش پێمانوابوو كه ده‌بێ، پرۆسه‌كه له خزمه‌تی گوازتنه‌وه‌ی قۆناغه‌كه بێ و رێكخه‌ری گشتیی گۆڕانیش هه‌ر ده‌یگوت ئه‌و شته باشه و، باسی چوارساڵی ئارامی ده‌كرد و، دواتر به‌رێككه‌وتنێكی واژۆكراو له‌گه‌ڵ گۆڕان گه‌یشتین به ته‌وافوق، به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ندێ لایه‌ن ئاماژه‌یان پێداین كه گۆڕان به‌دره‌وام نابێ! گۆڕان ساڵێك یان زیاتر له حكوومه‌ت ده‌كشێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌یانه كه دێنه حكوومه‌ته‌وه تا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی بۆخۆیان دروست بكه‌ن و دواییش ده‌كشێنه‌وه، ئێمه‌یش ئه‌وه‌مان پێگوتنه‌وه كه بۆچی دێنه حكوومه‌ت و دواتریش بكشێنه‌وه؟ گوتیان ئێمه بۆیه ئۆپۆزسیۆن بووین تا بگه‌ینه حكوومه‌ت و ئه‌و نیه‌ته‌مان نییه.”
هەروەها دەڵێت: گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسی شكستی كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كرد دواتر هاته سه‌ر باسی ئه‌و ژووره‌ی به ناوی عه‌مه‌لیات له‌لایه‌ن یه‌كگرتووه‌وه پێشنیازی دروستبوونی بۆ كرا و، چۆنیه‌تیی په‌كخستنیشی له‌لایه‌ن گۆڕانی روون كرده‌وه، كه گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسی شكستی كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كرد.
جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە "ئه‌گه‌ر پشووی درێژی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و ئێمه‌ی پارتی نه‌بووایه، له كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌مدا نه‌ده‌توانرا درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان بدرابا، ئه‌وان له‌وكات‌دا نیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو به خه‌ڵك بڵێن رێك ناكه‌وین، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی چواره‌مدا ئێمه رێككه‌وتین له‌سه‌ر چه‌ند خاڵ، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وكانی دی به ته‌واوی بگه‌ینه ئه‌نجام".
وتیشی: له 23 حوزێران به‌داخه‌وه كه حزبه‌كانی دیكه‌یش هاوكار بوون، بۆ گۆڕان ئامانجه‌كه ئاوتكردنی پارتی بوو له پرۆسه‌كه، به‌ڵام له 19 ئاب كۆبوونه‌وه‌ی 17 قۆڵی كرا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و یوئێنیش كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوون، ره‌وشه‌كه‌یان بۆ شیی كرایه‌وه و له مه‌ترسییه‌كانیش تێگه‌یێدنران و، هه‌موو لایه‌ك به روونی ئه‌مه‌ی بیست و په‌یمان وابوو، كه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێ، به‌ڵام گۆڕان په‌یمانه‌كه‌ی شكاند.
ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی:گۆڕان بژارده‌ی نێو په‌رله‌مانیان دانابوو له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، گوتمان با خه‌ڵك بڕیار بدات با بیده‌ینه راپرسی، خه‌ڵك چ بڕیاری دا با ئه‌وها بێ. ئه‌وانه نه رای خه‌ڵكیان قبووڵ بوو نه كۆبوونه‌وه‌كان، هه‌رچه‌ند لایه‌نێكیش هه‌بوو له‌گه‌ڵ گه‌وه‌ره‌كردنی كێشه‌كان بوو. به‌ڵام هێشتا ئێمه گوتمان با خه‌ڵك سیسته‌می حوكم دیاری بكا ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش ناكه‌ن با هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌ین، به‌ڵام با هه‌ر درێژه به گفتوگۆكان بدرێ. هه‌ڵبه‌ت پارتی له‌پێناو ئارامی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا ئه‌گه‌ر باج و قوربانییشی دابێ قبووڵی كردووه، كه بۆ به‌رزراگرتنی ناوبانگی هه‌رێمه، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان قبووڵ نه‌بوو، به‌ڵام ئیمه پێمان گوتن پارتی ره‌قه‌مێكه ئاوت ناكرێ و پشتگوێ ناخرێ.
مەحمود محەمەد سەبارەت بە هەنگاوی یەكەمی پارتی دەڵێت: هه‌نگاوی یه‌كه‌می پارتی بریتی بوو له‌وه‌ی، به گۆڕانمان گوت ئه‌وه‌ی كه له خه‌یاڵتدایه ناتوانی له گۆڕه‌پاندا جێبه‌جێی بكه‌یت.
بەوتەی ئەو "هه‌نگاوی دووه‌م، له‌گه‌ڵ حزبه‌كان دیالۆگ ده‌كه‌ین، كه چۆن ئه‌م وڵاته بچێته ڕێوه. چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌و دۆخه ببینه‌وه كه‌وا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. ئه‌و ناوچانه ده‌شوبهێنرێن به ساڵی 1916ی سه‌رده‌می دابه‌شكردنی سایكس پیكۆ. ئێستا رووسیا و هاوپه‌یمانی و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی هاتوون، به‌ڵام كوردستان چۆن سوود له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه وه‌رگرێ و یان زیان نه‌كه‌ین، خۆمان چۆنچۆنی بۆ ئاماده بكه‌ین، ئه‌مه‌یان گرینگه كه ده‌بێ بیخه‌ینه گفتوگۆوه".
AM:11:45:15/10/2015