داعش هێرشدەکات، ٤ هەزار کورد ئاوارە دەبن

چەکدارانی داعش هێرشدەکەنە سەر گوندێکی کوردو لەئەنجامدا گوندەکە کۆنترۆڵدەکەن و ٤ هەزار هاوڵاتی کوردیش ئاوارە دەبن.

ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ بڵاویکردەوە چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندێکی نزیک شاری عەفرین کە بەدەست سووپای شامەوە بووە لەئەنجامدا کۆنترۆڵیان کردووەو ٤ هەزار هاوڵاتی کوردیش ئاوارەبوون.

چەکدارانی داعش ئەو گوندەیان پاش کۆنترۆڵکردنی گوندی " تەل جەبین"، داگریکردووە.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تا ئێستا شەڕ بەردەوامە. 




PM:02:06:15/10/2015