لە سلێمانیەوە سەرۆکی پەرلەمان کارەکانی خۆی رادەپەڕێنێت

لە نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانەوە د.یوسف محەمەد بەپێچەوانەی داواکەی پارتیەوە درێژە بەکارەکانی خۆی دەدات.

ئەمڕۆ د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی چەند پەرلەمانتارێکی کوردستان، پێشوازی کرد لە چین و توێژە جیاوازەکانی شاری سلێمانی، لە دانیشتن و کۆبوونەوەکاندا بارودۆخی کوردستان و قەیرانی دارایی و خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و هاوڵاتیان گفتوگۆیان لەسەرکرا. 

ئەمڕۆ ٥ شەممە، ١٥-١٠-٢٠١٥ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی یانەی وەرزشی سیروان و ڕێکخراوی ئاینی زەردەشتی و شاندێکی ڕاگەیاندکاران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. هەروەها دوێنێش لە نووسینگەی سلێمانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی کرد لە پەرلەمانتارانی خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان و عێراق و نوێنەری چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی.
لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بە چەند پرسێکی گرنگی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکەدا، ئاماژەی بەوەشدا ئەم ڕووداوانەی کە لەم هەفتەیەدا ڕوویاندا ڕووداوی ڕاگوزەر و کاتین و بەشێکن لە ململانێی درووستکردنی سیستەمێکی سیاسی و دیموکراسی و پەرلەمانی، دڵنیام هەمومان بە سەرکەتوتوویی ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنین.




PM:07:03:15/10/2015