لەدوای رێگاگرتن لە سەرۆکی پەرلەمان بۆئەوەی نەچێتە هەولێرەوە، هێزەکانی پارتی بازگەکانی نێوان سلێمانی و هەولێریان توندکردووەو رێگانادەن بە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان بچنە هەولێرەوە.
هاوڵاتیەک نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە سپی راگەیاند لە بازگەکانی نێوان سلێمانی و هەولێر، کەرکوک و هەولێر ماوەی هەفتەیەکە زۆر رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر بەرامبەر هاوڵاتیانی هەردوو شاری کەرکوک و سلێمانی و جیاوازییەکی ئەوتۆی نەماوە لەگەڵ ئەو ڕێوشوێنانەی لەگەڵ هاوڵاتییەکی عەرەبدا پیادەیە دەکەن.
نوێنەر فاتح کە پێشتر بەرپرسی ماڵپەڕی nrt بوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە " ئەمڕۆ لە بازگەی هەولێر رێگایان نەداوە بچێتە نێو ئەو شارەوە".
هاوکات رێگا لەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانە دەگیرێت کە لە میدیاکانی سلێمانیەوە رەخنە لە پارتی دەگرن.