دوو مێردمناڵی خۆپیشاندەری خوار ١٤ ساڵ ٤ رۆژە زیندانن (وێنەکان ببینە)

‌وێنەی دوو مناڵەکە لەسەرەوەن.
لەرۆژی دوو شەممە ١٠/١٢ دوو مێردمناڵ خوار ١٤ ساڵ لەگەڵ ٨ خۆپیشاندەری تردالە دەربەندیخان  دەستگیرکراون و تا رۆژی دەوام کە یەکشەممەیە لە زیندان دەمێننەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەربەندیخانەوە بەسپی راگەیاند لە رۆژی خۆپیشاندانەکی گەرمیانەوە تا ئەمڕۆ ١٠ کەس بە بڕیارێکی تەلەفونی دادوەر دەستگیرکراون کە دووانیان مێرمنداڵن و لەخوار تەمەنی ١٤ ساڵەوەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەهۆی نەبوونی دەوامە دادوەر ئەو گیراوانەی نەبینیوەو تا ئێستا لەزینداندا ماونەتەوەو تا رۆژی یەکشەممەش لە زینداندا دەمێننەوە.
بەپێی بەڵگەنامە نێودەوڵتیەکان هەر زیندانییەک بێ لێکۆڵینەوە نابێت لە ٤٨ کاتژمێر زیاتر دەستبەسەر بێت، بۆ هەر مێر منداڵیکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ دەبێت زوو ئازاد بکرێت، یان بنێردرێت بۆ بەندیخانەی" ئەحداس".  





PM:09:56:15/10/2015