دۆلار دابەزیو تمەن بەرز بووەوە
نرخی دۆلار لەبازارەکانی دراوی عێراقی بەرامبەر دینار بەبەراورد بە رۆژی رابردوو كەمێك دابەزی. هاكات تمەنی ئێرانی بەهۆی نزیك بوونەوە لابردنی ئابلۆقە نێودەوڵەتییەكان لەسەر ئێران بەرز بووەوە.
خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لەبازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:هەفتەیەکە لەبازاڕەکانی کوردستان نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جۆرە جێگریەکی بەخۆوە دیووە.
-نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٢٢هەزار و 400 دینارە
-نرخی١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٩ هەزار دینارە
-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار دینارە
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٢ هەزار دینار.
-نرخی ١٠٠ هەزار تمەن بە 36 هەزار و 250 دینارە.
AM:11:09:17/10/2015