به‌پێچه‌وانه‌ی داوای به‌رپرسانی پارێزگار و په‌ره‌وه‌رده‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، بایکۆتکردن و خۆپیشاندان له قوتابخانه‌و زانکۆکان به‌رده‌وامه‌و هیچ ئاماژه‌یه‌ک نییه بۆ کۆتایی هاتن به‌و چالاکییانه.
رۆژی 5پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو پارێزگاری سلێمانی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون داوای له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران کرد بچنه‌وه سه‌رکاره‌کانیان، هه‌روه‌ها له هه‌ڵبجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیانیش هه‌مان رایان هه‌بوو، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی و هه‌ڵبجه له رۆژانی رابردوو به‌رفراوان تر و قه‌ره‌باڵغ تر بوون.
خۆپیشانده‌ران له دروشمه‌کانیانندا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که مووچه‌ی هه‌ر سێ مانگیان پێنه‌درێت ده‌ستبه‌رداری خۆپیشاندان و مانگرتن نابن.
ماوه‌ی 17 رۆژه مامۆستایان و ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانبه‌ران بایکۆتی خوێندن و ده‌وامی فه‌رمانگه‌کانیان کردووه‌و هیچ ئاسۆیه‌ک نه له‌حکومه‌ته‌وه دیاره که مووچه‌یان پێبدات، نه مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانیش ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری خۆپیشاندانه‌کان ببن.