خۆپیشاندانی سلێمانی لە رۆژانی رابردوو فراوانترە

ئەمرۆ جارێکی تر مامۆستایان و ژمارەیەک فەرمانبەر لەشەقامی سالم لەبەردەم پەروەردەی رۆژهەڵات گردبوونەتەوەو داوای پێدانی مووچەی هەردوو مانگەکەی تریان دەکەن.

پەیامنێری سپی لە خۆپیشاندانەکەوە رایگەیاند "ژمارەی ئەمڕۆی خۆپیشاندەران لە دوێنی زیاترە و هاوشێوەی رۆژانی رابردوو شەقامی سالـمیان گرتووە".

هێزێکی ئەمنی بەرچاویش لە چواردەورو نزیکی خۆپیشاندەران وەستاون.





AM:09:53:18/10/2015