كاتی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا دیاری كرا

بەوتەی ئەندامێكی  ژووری پەیجوری بزوتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە بەهۆی نەشتەرگەرییەوە تا سێ مانگی دیكە ناگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.

شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی ژووری پەیجووری بزووتنەوەی گۆڕان، لەكاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (بەكاتی سلێمانی) ی رادیۆی رووداو، رایگەیاند " نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری  بۆ بڕبڕەی پشتی تاوەكو سێ مانگی دیكە ناگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان".

وتیشی "هەموو كۆبوونەوە و بڕیارەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاگاداری نەوشیروان مستەفا دەدرێن و بەردەوام بە تەلەفۆن لەگەڵ عومەری سەید عەلی لەسەرخەتە، تاوەكو ئەو كاتەی دەشگەڕێتەوە عومەری سەید عەلی كارەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەبات".

دوو رۆژ لەسەریەك جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆیەكەمجار بەبێ نەوشیروان مستەفا كۆبوونەوەی دەربارەی دوورخستنەوەی وەزیرەكانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.




PM:02:27:18/10/2015