گروپی سپی لە نوێترین چالاكی خۆیدا كلیپێكی لەسەر كۆچی گەنجان بەرەو هەندەران دروستكردوە‌و دەڵێن: به‌ئومێدین دۆخی كوردستان بگاته ئاستێك كه ئومێد له‌ناخی گه‌نجه‌كانیدا درووستبكاته‌وه.
گروپی سپی لەمبارەیەوە دەڵێت: وه‌ك گرووپه‌كه‌مان نوێترین چالاكیمان ته‌رخانكرد به هۆشداریدان له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی زامێكی گه‌وره كه سه‌رله‌نوێ جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتمانه پیرۆزه‌ی كوردستانی گرتۆته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر، ئه‌ویش گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی مه‌رگه له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه بۆ كۆچی به‌لێشاویان به‌ره‌و هه‌نده‌ران.
به‌ئومێدین دۆخی كوردستان بگاته ئاستێك كه ئومێد له‌ناخی گه‌نجه‌كانیدا درووستبكاته‌وه و سه‌رله‌نوێ و هه‌موومان پێكه‌وه نیشتمانه پیرۆزه‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه.
گرووپى سپى له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
له ساڵى 2012 پێكهێنراوه و كارى ژینگه‌یى و خۆبه‌خشانه ئه‌نجامده‌دات.