دوای ئەوەی لەلایەنە پارتیەوە رێگا نەدرا سەرۆکی پەرلەمان بچێتە هەولێرەوە، ئەمڕۆ لە سلێمانی پارتی دەڵێن " هەڤاڵ ئەبو بەکر شەرعیەتی نییە".
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی راگەیاند" سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەڤاڵ ئەبووبەکر متمانەی خۆی لەدەست داوە و، وەک هەڵسووڕاوێکی گۆڕان مامەڵە دەکات."
مینا سامی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت"هەڤاڵ ئەبووبەکر و چەند فراکسیۆنێکی دیکە ئەمڕۆ سەردانی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستانیان لە سلێمانی کردووە و، لەوێ لهگهڵ یووسف كۆ بوونهتهوه".
ئەو ئەندامەی لیستی پارتی دەڵێت" دەبووایە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی زۆر بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ ئەو بارودۆخە کردبایە و، لە جیاتی سەردان لە رێگەی ئەنجوومەن لیژنەیەکی ئەمنی پێکهێنابایە و، بۆ ئەوەی بە دواداچوونی کردبایە لەسەر ئەوانەی کە بوونەتە هۆکاری تێکدانی دۆخی ئەمنی لە سنووری سلێمانی، بەڵام بە داخەوە لە جیاتی ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو بارودۆخە بکات چووەتە لای یووسف و دڵنەوایییان کردووە، ئەوەیش کارێکی نایاساییە و وەک سەرۆکی ئەنجوومەن متمانەی خۆی لەدەست داوە و وەک هەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان مامەڵە دەکات."