ژماریەک مامۆستا رایانگەیاند بایکۆت دەشکێنن و دەچنەوە پۆلەکانی خوێندن بۆ وانە وتنەوە، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی سوورن لەسەر درێژەدان بە خۆپیشاندان و مانگرتن.
نوێنه‌ری زیاتر له 80 به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانی بڕیاریاندا مانگرتن‌و بایكۆتكردنی خوێندن تا كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌په‌سێرن، له‌به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رایانگه‌یاند گه‌ر له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا له كاتی خۆیدا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستایانی ناڕازی کە سەرکردایەتی خۆپیشاندان و گردبوونەوەکانی مامۆستایان دەکەن لەشەقامی سالم لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا بڕیارده‌ده‌ن درێژه به مانگرتن و خۆپیشاندان بده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م مووچه‌كانیان بۆ دابین ده‌كات و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات.
مامۆستا هێمن محەمەد یەکێک لەبەشداربووی خۆپیشاندانەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سبەی ژمارەی ئەو مامۆستایانەی خۆپیشاندان دەکەن لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوادا چارەنووسی دەوامکردن، یان نەکردن یەکلای دەکەنەوە.
ئەو مامۆستایە داوای لە هاوکارانی کرد بەردەوام بن لە بایکۆتکردن و تا حکومەت بەڵێنی پێدانی مووچەی دوو مانگەکەی تریان پێدەدات.
هاوکات لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان مامۆستایانی ناڕزای بانگەشە بۆ بەردەوامی خۆپیشاندان دەکەن و ئەو ٨٠ بەڕێوەبەرە بە نوێنەری خۆیان نازانن.