مەلا بەختیار: کرۆکی کێشەکان مەسەلەی سەرۆکایەتیی هەرێمە

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕایگەیاند: كرۆكی كێشەكانی هەرێمی كوردستان مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێمە.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە وتارێكدا ئەوەی نوسیوە: پێویستە پەرلەمان بخرێتەوە سەر رێچكەی شەرعییەتی خۆی و حكومەتی هەرێمیش كارا بكرێت و بەدوای چارەسەری قەیرانەكانەوە بێت له عێراق و له ناوخۆ و لەدەرەوەدا .

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نوسیویەتیشی: لەم هەلومەرجەدا، لەناو كۆی رووداوەكاندا، هێزە سیاسیەكانی كوردستان، دەبێت تەنها هێزی لۆژیكی سیاسی بەسەریاندا زاڵ بێت و بەپێچەوانەوە لۆژیكی هێز دەتوانێ ماوەیەكی كاتیی ئاراستەی ناكۆكیەكان بگۆڕێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە رێگاكانی چارەسەر دەشێوێنێ و دووریش نییە زەرەری زۆر بگەیەنێت .

مەلا بەختیار ئەوەشی خستۆتەروو: ناكرێت له نێوان سازان و ترازاندا رێگای دیكە نەدۆزینەوە، دەشڵێت رێگای دیكە تەنها چارەسەرە هەتا دەگەنەوە هەڵبژاردنی دیكە یان بژاردەی هەڵبژاردنێكی پێشوەخت پەسەند بكەن .




PM:05:15:19/10/2015