ئەندامی سەرکردایەتی پارتی. دڵشاد شەهاب دەڵێت" ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌یده‌بردن‌و ئێستا بێ وه‌زیرن، هه‌روا نامێننه‌وه، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ن له‌ئێران".
دڵشاد شەهاب ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بە ماڵپەڕی حیزبەکەی راگەیاندووە "كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌به‌شداریی پێنج حزبه‌كه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه بڕیاریانداوه پێداچونه‌وه‌ی پێدا بكه‌ن، ده‌شڵێت:"نامانه‌وێت جارێكی تر ئه‌زمونێكی وه‌كو كابینه‌ی هه‌شته‌م دوباره بكه‌ینه‌وه".
ناوبراو پێیوایە دروستكردنی حكومه‌تی بنكه‌فراوان بۆ به‌یه‌كه‌وه ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌بوو، كه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، "به‌ڵام گۆڕان وایكرد نه‌توانین ئه‌و ئامانجه به‌دیبێنین، چونكه هه‌ردووساڵ جارێك، قه‌یرانێك ده‌خوڵقێنێت".
به‌رپرسه باڵاكه‌ی پارتی ئاشكرایده‌كات، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (9) پێنجقۆڵیدا، به80%ی پڕۆژه‌ی چوارلایه‌نه‌كه ڕازیبووه، به‌ڵام گۆڕان تێكیداوه.