خاوەنی نالیا: رێگا بەئانادۆڵ‌و فارسنیوز دەدرێت،بە NRT نادرێت

خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی نالیا، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت" لەهەولێر رێگا بە ئاژانسی نادۆڵی تورکی و فارس نیوزی ئێرانی دەدرێت، رێگا بە NRT نادرێت".

لە بەرنامەیەکی کەناڵی NRT، شاسوار عەبدولواحید خاوەنی کەناڵەکە داوا لە خەڵکی هەولێر و دهۆک دەکات پشتگیری لە کردنەوەی ئۆفیسەکانی ئێن ئاڕ تی بکەن و دەڵێت، ڕێگا بە ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزی ئێرانی و ئەنادۆڵی تورکی دەدرێت کاربکەن، بەڵام ڕێگا بە ئێن ئاڕ تی نادرێت.

شاسوارعەبدولواحید خاونی گروپی کۆمپانیاکانی نالیا لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاند، ئەوانەی ئیمزایان کۆکردووەتەوە بۆ پاڵپشتی لە کردنەوەی ئۆفیسەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک لە هەر پێنج پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانن و لە ئاستە جیاوازەکاندان.

لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا، زیاتر لە هەزار کەسایەتی ناسراو و پەرلەمانتار و چالاکی سیاسیی و ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێم و دەرەوەی وڵاتیش یاداشتێکیان لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی NRT لە هەولێر و دهۆک واژۆ کرد و ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێمیان کردووەو دوای کردنەوەی دەکەن. 




AM:09:36:20/10/2015